٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجییانی درێژكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان درێژ بکرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش ئاماژە بەوە دەکات کە تا ئێستا ٨٠ ھەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە.

وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردەوە: بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان و بە بڕیاری د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ ٢٦ی ی ئەیلوول ٢٠٢٥.

وەزارەت بڵاویشی کردەوە: تۆمارکردنی ناوی حاجییان تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٦ی مانگ دەبێت و لە دوای ئەم رێککەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە وەک دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە تا ئێستا ناویان لە سیستەمی نوێ تۆمار بکەن .

لای خۆیەوە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "زیاتر لە 70 هەزار کەس لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج". 

 

هەواڵی پەیوەندیدار