٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ هەولێر ئامادەکاریه‌كان بۆ وه‌رزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ دەستى پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە سەر ڕەزامەندى سەرۆکى حکوومەت (2 ملیار دینار) وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێرەوەکانی ئاوی سروشتی باران و کەم و کوڕى و گرفتەکانى تەرخانکرا "

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.18، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە ئامادەکاریى بۆ وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ و خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی  پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگەی وەرزی باران بارینی ئەمساڵ و ڕێگه‌ چارەسەرییەكانی کێشە و گرفتەكانی خستەڕوو،  ئاماژەی بەو  پلان و بەرنامە و پڕۆژانەدا کە لە ساڵانى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر یٔەنجامدراون و بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغى زۆر باش ببڕن و لە ئێستاشدا تاڕادەیەکى زۆرباش مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر كەمبۆتەوە، لەوبارەیەشەوە دەستخۆشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و هەوڵ و ماندووبوونەکانى بەرز نرخاندن.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ،  تەئكیدی لە هەموو ئامادەسازییەك بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ كردەوە و سەرۆكایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكان و بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاوەڕۆ و ئاودێری هەولێر و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی ڕاسپارد، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ و پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، هەروەها بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر و دەوروبەرى، جەختی لە ئەنجامدانی هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران بەر لە وەرزی باران بارین كردەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش  پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند، بە سوپاسەوە لە سەر ڕەزامەندى ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕی (2 ملیار دینار) وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێرەوەکانی ئاوی سروشتی و کەم و کوڕى و گرفتەکان و ئاوەڕۆ و شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر و کەند و ڕێڕەوى سروشتى ئاوى باران و نەهێڵانى كێشەكان تەرخانكراوە، لەوبارەیەشەوە بڕیاریدا بە خەرجکردنى هەر (2 ملیار دینار) بۆ  هەریەک لە ( بەڕێوەبەرایەتى ئاوەڕۆی هەولێر، بەرێوەبەرایەتى ئاودێری، بەڕێوەبەرایەتى چاككردنەوە و پاراستنی ڕیگه‌وبانی هەولێر)، بۆ چارەسەرکردن و نەهێڵانى ئەو کەم و کوڕى و گرفتانەى هەن، جەختیشى له‌ خێڕاترکردنى هەنگاوەکانیان کردەوە و دووپاتى کردەوە کە دەبێت لە زووترین کاتدا ڕێکارى پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنیان.

لە کۆتای کۆبوونەوەکەشدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى جارێکى تر دەستخۆشی لە تیمەکان کرد، داوای لە هاووڵاتییان و هاوشاریانى پارێزگاى هەولێرى کرد هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانى حکوومەت بن، هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەشى کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لە وەرزى باران بارین لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى و چارەسەرکردنى گرفتى کەم ئاوى لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار