٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ستوونی بۆ KDP: دوو ڕۆژ کات ماوە.. دیارنییە کاتەکەی درێژ بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنیا دوو ڕۆژ کات ماوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆرمی ئەلیکترۆنیی حەج پڕ بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە یان نا.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "زیاتر لە 70 هەزار کەس لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج". 

ستوونی گوتیشی، "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردن، کە دوایین وادە 20ـی ئەم مانگەیە. 

گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەدا، "ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناوی کەسێکی دیکە لە فۆرمەکەیان بۆ چوونە حەج زیاد بکەن، یان هەڵەیەکیان کردووە و دەیانەوێت چاکی بکەن، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نووسینگەکانی حەج و عومرەی ناوچەکەیان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار