٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد شوکری زانیاری له‌ باره‌ی کۆڕبەندی ئابووری ھەرێم و ھەنگاریا بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی زیاتر لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان. دەشڵێ، ھەنگاریا ئامادەیی نیشان داوە لە چەند بوارێکدا لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەگەڵ کۆنسووڵی تازەی ھەنگاریا گفتوگۆمان کردووە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بواری وه‌بەرھێنان و ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بۆ ئەو مەبەستەش باسی ئامادەکارییەکان کرا بۆ ڕێکخستنی کۆڕبەندێکی ھاوبەشی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان وەبەرھێنەر و سەرمایەدارانی ھەنگاریا و ھەرێمی کوردستان، بۆیە بڕیار درا ھەنگاوی پێویست بنرێت بۆ ئەوەی ئەو کۆڕبەندە ئەنجام بدرێت.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی، ئێمە ئێستا لە سەرەتای دروستکردنی پەیوەندیی باشترین لەگەڵ وڵاتی ھەنگاریا و کۆنسووڵی ھەنگاریاش زۆر ھاوکارە بۆ ئەوەی پەیوەندیی ئابووریمان زۆر باش بێت، بۆیە ئەوەش کاتی پێویستە و ئێستا لە قۆناغی ئاڵوگۆڕی زانیارین لەبارەی دەرفەتەکانی وەربەرھێنان و ئامادەییان دەربڕیوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار