د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی بۆ KDP: ڕازی نابین زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غدا ناوی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی نه‌خستووەته ناو ڕێبه‌ری قوتابی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه ڕاست نه‌كرێته‌وه، بانگهێشتی وه‌زیر ده‌كه‌ین.
د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی، ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی پارتی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ ڕێبه‌ری قوتابی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوی هیچ زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ڕێبه‌ره‌كه‌دا نییه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقه، چونكه ئه‌و زانكۆیانه دانپێدانراون.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەش دەدات، ئێمه به نووسراو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراقمان ئاگادار كردووەته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش نووسراوی بۆ خوێندنی باڵا كردووه، ئه‌گه‌ر بێت و پێداچوونه‌وه به رێبه‌ری قوتابیان نه‌كرێت و ناوی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌خرێته ناو رێبه‌ره‌كه‌وە، بانگهێشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌فه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێشێلكارییه جێگه‌ی قبووڵكردن نیه و ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین وه‌زاره‌ت وه‌ڵامی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بداته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گوشاره‌كانمان و ڕازی نابین زانكۆكانی هه‌رێم بێبه‌ش بكرێن، چونكه زانكۆی دانپێدانران و مۆڵه‌تیان هه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 30 زانكۆی ئه‌هلی و تایبه‌ت هه‌ن و ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی قوتابی بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕوو له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن.
قائید میرۆ




