٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی پشتیوانی بەردەوامی بۆ بواری وەرزش لە کەرکووک دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی لە مەڕاسمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە وەرزشکارانی شاری کەرکووک کە لەماوەی ڕابردوودا، لە خزمەتی بواری وەرزشدا بوون و ئەزموونی زۆریان لەم بوارەدا ھەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ٩ـی ٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان و بە ئامادەبوونی دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، بۆردی وەرزشی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان، دیاری ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشکارانی شاری کەرکووک کە لەماوەی ڕابردوودا، لە خزمەتی بواری وەرزشدا بوون و ئەزموونی زۆریان لەم بوارەدا ھەیە.

ئەم ڕێزلێنانە، پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بواری وەرزش و وەرزشکاران لە کەرکووک دووپات دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار