٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشی پەیوەندییەکانی پارتی پیرۆزباییان لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ١٢یان لێکردن، ھاوکات جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ شاندێکی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی ھەڤاڵان عەلی عەونی و جوان یونس ڕۆژبەیانی، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی بارەگای سەرەکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ١٢ـی حزبی زەحمەتکێشان بوو، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی دوولایەنە کرا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و یەکگوتاری کوردستانی.

هەواڵی پەیوەندیدار