٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سه‌ره‌خۆشى ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا ده‌كات کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا، كه‌سایه‌تیى دیارى ناوچه‌ى ڕاپه‌ڕین، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار