٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری سامانە سروشتییەکان: ئاستەنگەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوو لە چارەسەرکردنن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند،  بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح له‌گه‌ڵ لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه‌، کونسوڵی چین نزیکبونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ  پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا. 

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پڕۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

 

هەواڵی پەیوەندیدار