٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسوڵی ئیمارات: هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ١٥-٩-٢٠٢٥ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە شێخە بەشیر فەرحان، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری ھەولێر، وێرای بەخێرھێنانی گەرمی کونسوڵی گشتی ئیمارات، باسی لە سروشتی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد، خۆشبەختانە ئێستا لەئاستی سەرکردە باڵاکانی ھەردوو لایە و ئەو وڵاتە بۆ ھەرێمی کوردستان مانایەکی گەورەی ھەیە و لە ڕۆژە سەختەکانی شەڕی دژی تیرۆرستان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان و لە بوارەکانی مرۆیی و تەندورستیدا مانگی سوری ئیماراتی، سەخاوەتی زۆریان نواندووە لە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی خێرخوازی بارزانی و مانگی سوور لە ھەولێر، ھاوکات ئیمارات بووەتە دەروازەی گرنگی بازرگانی و ھاوردەکردنی شمەک لە وڵاتانی جیھان.  

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر، سوپاسی پارێزگاری ھەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەیان و دووپاتی لەسەر کار و چالاکییەکانی، بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیمارات‌ و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا کردوو پشتگیریی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی لە کار و چالاکییەکان و ھاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئاوارە پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان کرد.

کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر، تاکیدی کردەوە، کەوا بەشێک لە بازرگان و وەبەر‌ھێنەرانی ئیمارات، دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بخەنە کارو وەبەرھێنان بکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرھێنان و سەقامگیری ئاسایش و کارئاسانی تێدا لە لەبارو گونجاوە.   

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرایەوە، و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار