٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆکی حکوومەت پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووریی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی ئاشوورییەکانی نیشتەجێی ئەمەریکا، پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکھاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی سام دەرمۆ، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لەپێناو دادوەریدا کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە ھەرێمی کوردستان کرد. هاوکات سەرۆکی حکوومەت پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکھاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار