٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆک: سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا جێبەجێ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند: لەگەڵ کردنەوەی ڕێگەی زاوا-شاریا، کار لەسەر دروستکردنی ٦٤ شەقام و کۆڵانی پارێزگای دھۆک دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش تەواو دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەبۆنەی کردنەوەی ڕێگەی زاوا-شاریا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕێگەکە داوکاریی خەڵکی ناوچەکە بوو، بۆیە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بڕیاریدا لەسەر بوودجەی پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێت کە درێژییەکەی ٦ کیلۆمەترە.

پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند: پرۆژەی دروستکردنی ڕێگەکە نەوەک تەنیا خزمەتی خەڵکی شاریا و دەورووبەری دەکات، بەڵکو خزمەتی ناحیەی ئەلقوشیش دەکات کە پێشتر ڕووداوی نەخوازراوی ھاتوچۆی زۆری لێ ڕوویدەدا لەبەر ئەوەی ڕێگەیەکی کۆن و پڕ لە چاڵ و کۆسپ بوو، هەروەها گوتیشی: لەماوەی کەمتر لە ساڵێک و بەر لە وادەی خۆی، ڕێگەکە سەرلەنوێ دروستکرایەوە پاش ئەوەی ڕێگەکە کۆنەکە بە تەواوی ھەڵگیرا.

پارێزگاری دھۆک ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری ئەو ڕێگەیە، ٦٤ شەقام و کۆڵانیش لە بێسەرێ و ھیتوتێ و چەند گەڕەکێکی دیکەی دھۆک دروستدەکرێن، ڕاشیگەیاند: بڕیاردراوە قوتابخانەی ١٨ پۆلی لە شاریا، کە پێشتر کار تێیدا ڕاگیرابوو، دەستی پێبکرێتەوە و تەواو بکرێت.

هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبن، سەرنجیشیان خستووەتە سەر ڕێگە و بان لە تەواوی ناوچەکان و گوندە دوورە دەستەکان بۆ ئاسانکاری لە ھاتووچۆی ھاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار