٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدوڵرەحمان سدیق باس لە کاریگەریە باشەکانی زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی بۆ KDP دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران باسی کاریگەریە باشەکانی زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، پێویستە چەند مەرجێک جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی بتواندرێت ڕێژەی سەوزایی لە شارەکان زیاتر بکرێت، چونکە شارەکان زۆر پێویستیان بەوە ھەیە ڕێژەی سەوزایی لێ زیاد بکرێت.

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، راوژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھۆکاری پێویستیی زیادبوونی سەوزایی لە شارە گەورەکان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەپێی دوایین پرۆسەی سەرژمێری لە عێراقدا، دەرکەوت زیاتر لە ٧٠%ی دانیشتووان لە شارەکاندا دەژین و کۆبوونەوەی ئەم رێژە بڵندە لە دانیشتووان لەنێو شارەکاندا زۆر کێشە دروست دەکەن، وەک زیادبوونی قەبارەی زبڵ و خاشاک و پیسبوونی زیاتری ھەوا بەھۆی ھۆکارەکانی ھاتوچۆوە و زیادبوونی کێشەی نیشتەجێبوون و سەرھەڵدانی دیاردەی بەگوندبوونی شارەکان و کەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزایی لەنێو شارەکاندا و زۆر کێشەی دیکەش.

سەبارەت بەو پێوەرانەی پەیوەستن بە رووبەری سەوزاییەوە، کە پێویستە لە دیزاینی شاردا وەک مەرجی ژینگەیی لەبەرچاو بگیرێن، عەبدولڕەحمان سدیق گوتی، بەپێی پێوەرەکانی نیشتەجێکردن، پێویستە لە دیزاینی شاردا چەند مەرجێکی ژینگەیی لەبەرچاو بگیرێن، لەوانە، دەبێت ھەر کەسێک لە نێوان (١.٥ - ٢.٥) مەتر دووجای لە باخچە و ڕووبەری سەوزایی بەربکەوێت لە گەڕەکەکەی خۆیدا و بەپێی پێوەری جیھانیی مافەکانی مرۆڤ، دەبێت ھەر کەسێک لە شارەکەی خۆیدا لە نێوان (١٥ - ٢٠) مەتر دووجای لە باخچە و ڕووبەری سەوزایی بەربکەێت و پێویستە بە لای کەمەوە ١٥%ی رووبەری شارەکان، رووبەری سەوزایی بن.

لەبارەی رۆڵی حکوومەت و شارەوانییەکان لە ھەرێمی کوردستاندا بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی، ناوبراو ئاماژە دەدات، لە کاتی پێدانی مۆڵەتی بیناکردندا بە مەرجی گرتووە کە رووبەرێکی دیاریکراوی خانووەکان بکرێنە باخچە ئەگەر کەمیش بێت، چونکە درەختەکان کۆگای بەرھەمھێنەری ئۆکسجینن و  گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆنیش ھەڵدەمژن، کە رۆڵی ھەیە لە قەتیسکردنی گەرمیدا و ھەوڵدان بۆ زیاتر کردنی باخچە و پارکی گشتی لە نێو شارەکاندا و ڕێگەگرتن لە بەخانووکردن ‌و کارگەکردنی ئەو زەوییانەی کە لە دیزانی بنەڕەتیی شاردا بۆ باخچە دانراون و بۆ پاراستنی سامانی ئاو ئەو درەخت و دارانە دەچنێرێن، کە ئاوی کەمیان دەوێت و سیستمی ئاودانی بەدڵۆپ پەیڕەو دەکرێت و درەختەکانیش لە جۆری ھەمیشە سەوزن و ئاوی ریسایکلینکراو بۆ ئاودان بەکار دەھێنێت و بەردەوامە لە ئاگاداربوون لەپێوەرە جیھانییەکان بۆ راگرتنی پەیوەندیی نێوان ڕووبەری سەوزایی و ژمارەی دانیشتووان  و بەردەوامبوون لەسەر خێراکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پشتێنەی سەوز بە دەوری شارەکاندا و لە نێوان شەقامەکاندا.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار