٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سبەیه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاووڵاتییانی مەخموور و قەراج جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی شارۆچكەكانی مەخموور و قەراج دەركردووە سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی.

په‌یوه‌ست به‌و بڕیاره‌ی وەزارەتی ناوخۆ، رائید ئاكۆ عەزیز بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قەراج، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، لە سبەی دووشەممەوە تۆماری خێزانی و سیستەمی باركۆد بۆ مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك دەگەڕێنرێنەوە بۆ فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە مەخموور و قەراج.

رائید ئاكۆ گوتیشی، "بەمەش لە سبەینێوە هاووڵاتییانی سنووری مەخموور و شارەدێكان لە كاری تۆماری خیزانی و سیستەمی باركۆددا هیچ پەیوەندییەكیان بە هەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك نامێنێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قەراج ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان لە ماوەی یەك تا دوو ڕۆژ مامەڵەكانیان لە كارتی نیشتمانی بۆ تەواو دەكرێت و دەیاندرێتەوە، بە پێچەوانەی پێشووتر كە ماوەی زیاتر لە 8 ڕۆژی دەخایاند.

 

كارزان كاكل

 

هەواڵی پەیوەندیدار