كاروباری جووتیارانیش به‌بانكی ده‌كرێت

دهۆك -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی كاروباری جووتیاران ده‌ستی پێكردووه، هه‌موو جووتیارانی به‌رهه‌مهێنەری گەنم لە بانک ده‌بنه خاوه‌ن ژماره‌ی كه‌سیی خۆیان."
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری جووتیاران ده‌ستی پێكردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كه‌سی (ی‌و پی ئێن) بۆ هه‌موو جووتیارانی به‌رهه‌مهێنەری گەنم دروست ده‌كات، به‌ڵام له قۆناغی یه‌كه‌م له پارێزگای دهۆك ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژانه جووتیاران ده‌توانن به‌شداربن و ببنه خاوه‌ن ژماره‌ی كه‌سیی خۆیان، بڕیاره‌كه سه‌رتاسه‌رییه و ھەموو پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی دهۆك گوتیشی" پڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانه، له داهاتوو چه‌ندین سوودی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نم ڕاده‌ستی بازرگانی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بنه خاوه‌ن یوپی ئێنی خۆیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی بانكییه‌وه پاره‌ی گه‌نم وه‌ربگرن، چیتر پێویستی به نۆره‌گرتن و سه‌ردانی شوێنه‌كانی دیكه ناكات، چونكه هه‌ر پاره‌یه‌ك بۆ جووتیاران بێت یه‌كسه‌ر ده‌چێته سه‌ر ژماره‌ی بانكییان."
ئه‌حمه‌د جه‌میل ڕوونی كرده‌وه "له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌شتهه‌زار جووتیار هه‌ن کە گه‌نم ڕاده‌ستی سایلۆ ده‌كه‌ن و ده‌بنه خاوه‌ن ژماره‌ی خۆیان، ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی به‌ئه‌لكترۆنیكردن، مه‌به‌ستیش ته‌نیا هه‌ر پاره نییه، به‌ڵكو جووتیاران له پێشینه‌ی بانكی و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن،."
قائید میرۆ




