مامۆستایانی زانکۆ بۆ KDP: قەرزداری ئەم شۆڕشەین

سلێمانی-KDP.info- مامۆستایانی زانكۆ، لە یادی 64 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەڵێن، دەستكەوت و ئازادیی ئەمڕۆ، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوولە و قەرزداری ئەم شۆڕشەین، کە چۆكی بە حكوومەتی ئەوكاتی عێراق دادا. ئەوەش دەخەنە ڕوو، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەین، پێویستە شۆڕشی ئەیلوول لە مەنهەجدا بخوێندرێت، تاكو نەوەی ئێستا بە خەباتی ڕابردووی گەلەكەی ئاشنا بێت و پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بکەن.
د. نەزاكەت حوسێن، مامۆستای زانكۆی سلێمانی، پهیوهست به شهست و چوار ساڵهی ههڵگیریسانی شۆڕشی مهزنی ئهیلوول له باشووری كوردستان به سهرۆكایهتیی مستهفا بارزانی نهمر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شۆڕشی ئەیلوول داینەمۆی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورد بووە، پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول سیمبوولی گەلەكەمانن، شۆڕشی ئەیلوول ناسنامەی بە زیندوویەتی ماوەتەوە، کە دایكی هەموو شۆڕشەكانی گەلەكەمانە، ئەوەی ئێستاش بەدەست هاتووە لە ئازادی و سەربەخۆیی و دەستكەوتەكانمان، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوولە.
نەزاكەت حوسێن دەڵێ، بارزانیی نەمر ئەندازیاری شۆڕشی ئەیلوول، ڕەمزی گەلەكەمانە، بەرزڕاگرتنی یادی شۆڕشی ئەیلوول گرینگە و دەبێت لە مەنهەجدا شۆڕش بخوێندرێت، هەروەها پێویستە فیلمی دۆكیومێنتاری و سینەمایی لەسەر شۆڕشی ئەیلوول بەرهەم بهێندرێت، تاكو نەوەكانمان بە باشی لە ڕابردووی خۆیان شارەزا بن و ئەوەی ئێستا بەدیهاتووە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبكەن، دەبێ شارەزای ڕابردووی خۆمان بین.
د. نەجیبە ئیبراهیم، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددینیش پهیوهست به شهست و چوار ساڵهی ههڵگیریسانی شۆڕشی مهزنی ئهیلوول، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، گەلی كورد پشتیوانیی شۆڕشی 14ی تەمووز و ڕووخاندنی حوکمی پاشایەتیی كرد، سەرۆكی گەلی كورد، بارزانیی نەمر، لە کاتی گەڕانەوەی لە یەكێتیی سۆڤییەت، پشتیوانیی حوکمی نوێی عێراقی كرد، بەڵام زۆری نەبرد ڕەگەستپەرستی لە حكومڕانی كەوتەوە بۆ دژایەتی و تواندنەوەی گەلەكەمان، بۆیە بە ڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، لە ساڵی 1961 شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەستی پێکرد، کە لە سەرتاسەری وڵات پەیوەست بوون بە شۆڕش و ڕەتكردنەوەی داگیركاری.
نەجیبە ئیبراهیم دەشڵێ، شۆڕشی ئەیلوول بە جیهانی گوت، پرسی كورد، پرسێكی سەرەكییە و لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی كورد بەهۆی زوڵم و ستەم و دابەشبوونەوە بێبەش كراوە لە ماف و ئازادی و سەربەخۆیی، دەوڵەتی داگیركەر وەك هاووڵاتیی پلە دوو مامەڵەی لەگەڵ هاووڵاتیی كورد كردووە، بۆیە بارزانیی نەمر ڕێبەری گەلی كورد، سەركەوتوو بوو لە خستنەڕووی پرسی گەلەكەی بە جیهان، ڕێككەونی 11ـی ئازاریش تاجی سەركەوتنی شۆڕش بوو و دان بە بوونی گەلی كورد لە عێراقدا نرا.
ههر پهیوهست به شهست و چوار ساڵهی ههڵگیریسانی شۆڕشی مهزنی ئهیلوول له باشووری كوردستان به سهرۆكایهتیی مستهفا بارزانی نهمر، د. نەدا مێرگەسۆری، مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، وەك شۆڕشێكی سەرتاسەری دژی زوڵم و زۆرداری دەستی پێكرد، شۆڕشی ئەیلوول ئیرادەی گەلی كوردی بە جیهان نیشان دا، کە گرنگترین شۆڕشی ڕێگهی ڕزگاریخوازی گەلی كوردە و چۆكی بە حكوومەتی ئەوكاتی عێراق دادا و ناچاری كرد ڕێككەوتنی 11ی ئازاری 1970 واژۆ بكات.
مێرگەسۆری دەڵێ، دەستكەوتەكانی ئێستای كوردستان، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوولن، کە بە خوێن و قارەمانیەتیی پێشمەرگە بەدەست هاتوون، شۆڕشی ئەیلوولیش بووەتە ناسنامەی خۆڕاگری و بە هێمای بەرگریی گەلی كورد دێتە هەژمار، کە كێشەی گەلی كوردی بەجیهانی كرد.
عەزیز ڕەسووڵ




