٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاگرۆس فەتاح: پارتیمان بە بایەخ و هیوایەکی زۆرەوە لە لاوانی کوردستان دەڕوانێت

سەرچاوە: KDP.info

زاوێتە-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی لە زاوێتە بە ئامادەبوونی ئامینە زکری، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر نوزاد عه‌بدوڵڵا بەرپرسی لقی ١ی پارتی دیموكراتی كوردستان، خێوەتگەی ١١ـی ئەیلوول بەردەوامی هەبوو.

خێوەتگەکە بەبۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتیمان لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی کراوەتەوە.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سمینارێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵی نەوە جیاوازەکان لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی بوارە جیاجیاکاندا) پێشکەش بە ئامادەبووانی خێوەتگەکە کرد کە بە بۆنەی ساڵیادی ٦٤ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، بۆ (١١٠٠) گەنج و لاو لە سنووری ١٦ لیژنە ناوچەی لقی ١ ساز کرابوو.

زاگرۆس فەتاح، له‌ به‌شێكی سمیناره‌که‌یدا بۆ گه‌نجان و لاوانی به‌شداربووی خێوەتگەکە گوتی، پارتیمان بە بایەخ و هیوایەکی زۆرەوە لە لاوانی کوردستان دەڕوانێت و لە گشت بوارەکانی ژیان و کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان گرینگییەکی تایبەت بە ڕۆڵ و ئاوات و ئامانجەکانی نەوەکان دەدات و کار بۆ فەراهەم کردن و گەشە سەندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پێشکەوتن و دەستەبەر کردنی زەمینەی زیاتر و لەبارتر بۆ ئەفراندن و داهێنان و گەیشتن بە ئاوات و ئارەزووەکانیان لە گشت بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیری، لە ناو حزب و حکوومەت دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار