له هه‌ولێر یادی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌رز ڕاگیرا

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن له هه‌ولێر ڕێز له پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن گیرا و یادی 64 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 11ی ئه‌یلوول له سنووری ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی لقی 16ی هه‌ولێر ڕێز له ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان گیرا، كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردبوو بۆ به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان و داوا ڕه‌واكانی گه‌لی كورد.
له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریش به ئاماده‌بوونی زانا مه‌لا خالید به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێوڕه‌سمێك بۆ یادی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا، به‌رپرسی لقی دووی پارتی گۆتی "شۆڕشی ئه‌یلوول گه‌وره‌ترین شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری بوو، دژی زۆڵم و سته‌م، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا."
دواتر ڕێز و سوپاس به‌خشرایه پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه به‌بۆنه‌ی 64 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن له قه‌زای قوشته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕێز له ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن نرا و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئه‌یلوول به‌رز نرخێندرا و تیشك خرایه سه‌ر قۆناغی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرایه‌وه.
قائید میرۆ




