ئه‌حمه‌د كانی: چه‌ندین توێژینه‌وه له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلوول كراون

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسی به‌شی دیراسات و توێژینه‌وه‌ی پارتی ده‌ڵێت "شۆڕشی مەرنی ئه‌یلوول، گه‌وره‌ترین شۆڕش بووه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وە ئه‌نجام دراون."
ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "شۆڕشی ئه‌یلوولی مەزن، یه‌كێكه له شۆڕشه گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر بوو، ڕاسته پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له زاخۆوه تا خانه‌قین تێیدا به‌شدار بوون، تەنانەت لە به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش خه‌ڵكانی نیشتمانپه‌روه‌ر لە شۆڕشی ئەیلوول به‌شدار بوون، هەروەها كلدان، ئاشوور، سریان و توركومانیش به‌شدارییان هه‌بوو، ئه‌و شۆڕشه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گه‌لی كوردستاندا هێنا، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسییەوە گۆڕانكاریی دروست كرد، هه‌تا گرنگییه‌كی زۆری به لایه‌نی ژینگه دابوو، هه‌موویشی له‌ژێر ڕێنمایی بارزانیی نه‌مر بوو."
ئەحمەد کانی گوتی "جگه له‌وه‌ی شۆڕش پارێزگاری له ئیراده‌ی تاك به تاكی گه‌لی كورد دەكرد، هەستی نیشتمانی و كوردایه‌تیی ئه‌و شۆڕشه بووه هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆحیه‌ته و پێشمه‌رگه‌كان به‌وپه‌ڕی خۆنه‌ویستانه پارێزگاری‌یان له خاكی كوردستان ده‌كرد و ڕووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بوونه‌وه، له كاتێكدا هاوسه‌نگی له‌نێوان چه‌كی حكوومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی ئه‌وكاتی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوو، پێشمه‌رگه هێزێكی مونه‌زه‌م بوو، له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر هه‌ر له سنووری پێنجوێنه‌وه تا زاخۆ هێڵی به‌رگریی دانابوو."
ناوبراو ده‌شڵێت "شۆڕشی ئه‌یلوول بێوێنه بوو له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بارزانیی نه‌مر وه‌ك كاریزما و مرۆڤێكی سیاسی و سه‌ربازی كاریگه‌ریی ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وە هه‌بوو، جگه له‌وه‌ش ئه‌و شۆڕشه ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشووری كوردستان نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشه هه‌ڵچنیبوو، خه‌ڵكی هه‌رچوار پارچه‌ش تێیدا به‌شدار بوون، جا چ وه‌ك كادیر یان پێشمه‌رگه و دیپلۆماتكار."
به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو "بارزانیی نه‌مر له سه‌رده‌می شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول به‌رده‌وام جه‌ختی له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی دۆزی كورد ده‌كرده‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوشێوه‌ی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی شۆڕش و جه‌نابی بارزانیی نه‌مر له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه به‌هێز بوو و به‌رده‌وام شاندی بیانی ده‌هاتنه كوردستان و به پێچه‌وانه‌وه شاندی شۆڕش ده‌چووه وڵاتان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕش بۆ دنیای ده‌ره‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه، كه میلله‌تێكی ژێرده‌سته و زوڵملێكراو ده‌یه‌وێ به مافه ڕه‌واكانی بگات."
ئەحمەد کانی گوتی "لەو شۆڕشەدا ده‌ستكه‌وتی مێژوویی هه‌بوون، له‌وانه ڕێكکه‌وتنامه‌ی 11ی ئادار كه یه‌كه‌م جار بوو له مێژووی سه‌د ساڵه‌ی پێش خۆی، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراقی دان به مافی ڕه‌وای كورددا بنێ کە كورد میلله‌تێكه ده‌بێت خاوه‌ن ئیداره‌ی خۆی بێت، هه‌روه‌ها ئەمەش بووه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی بۆ عێراق و تا ئه‌مڕۆش ئێمه به‌هێزترین به‌ڵگه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ڕێكکه‌وتنی 11ی ئادار و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و شۆڕشه‌یه."
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلوول، ئه‌حمه‌د كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان، ده‌یان و سه‌دان توێژینه‌وه له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلوول كراون، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانیش به هاوكاریی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتیمان بوونە، له‌مه‌ودواش هاوكاریان ده‌بین، ئێمه بۆ شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان و خه‌باتی پارتی، به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان ده‌بێت، بێگومان توێژینه‌وه و دیراساتی زیاتر لەسەر شۆڕش ده‌كرێت."
قائید میرۆ




