٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە کرد.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

بە بۆنەی (۲۱)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بیسەران و بینەرانتان دەکەین، ئومێدەوارین بە کارنامە و پلانی نوێ ھەنگاوی باشتر بنێن و، لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە شانبەشانی کەناڵەکانی تری میدیای پارتیمان لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی ھاووڵاتییان دابێت.

ھەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئەیلوولی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار