سروه ڕه‌سوڵ: بەشێکی ئاوارەکان لە مینحەی گەڕانەوە بێبەش کراون

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهەنگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێ "ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تا ئێستا به‌شێكی زۆریان سوودمه‌ند نه‌بوونه له‌و مینحه‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه، به‌شێكیان كێشه‌ی نه‌بوونی ناسنامه‌یان هه‌یه."
سروه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی له‌كاتی خۆیدا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان تا ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوونه له‌و مینحه‌یه‌ی بڕیاربوو به‌و ئاوارانه بدرێت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له ساڵی 2017وه ژماره‌یه‌ك ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و تا ئێستا حكوومه‌تی فیدراڵ مینحه‌یان پێنه‌داون، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان و چه‌ندین ساڵه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه خێمه‌ی ئاواره‌كان بگۆڕێت."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌شڵێت "چه‌ندین لیژنه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی ئاواره‌كان پێکهاتوون و چه‌ندین بڕیار دراوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ناكرێت، نزیكه‌ی 700هه‌زار ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق خۆی له هاوكاریكردنی ئاواره‌كان دەدزێتەوە."
سروه ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌كاتێكدا پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئاواره ده‌بوون، سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئەوەی ھەرێم ئاوەرەکان لەخۆبگرێت، هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی ئاواره و لێقه‌وماو كرانه‌وه، ئێستاش پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات له پرسی ئاواره‌كان، تا ئێستا به‌شێك له ئاواره‌كان به‌بێ ناسنامه ماونه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق ئاماده نیه ته‌نانه‌ت كێشه‌ی ناسنامه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات."
قائید میرۆ




