سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ئیمارات ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/9/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز سه‌عید ئه‌لهاجرى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تایبه‌تى ئیمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا وێڕاى ستایشكردنى مێژووى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان، خۆشحاڵییان به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بوونى یاسایه‌كى هانده‌ر و ژینگه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ریان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌تی ئیمارات بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیری‌یان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستنیشانكردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا نیشان ده‌دات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆكى ئیمارات جه‌نابى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان دووپات كرده‌وه كه نیسانى ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵییاندا له ئه‌بوزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه.
له كۆبوونەوه‌كه‌دا باسیان له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكیى كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رباره‌ى ئاسۆى فراوانكردنیان له بواره جیاجیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ته‌واوى ئاماده‌یى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتیوانى و هاوكارییه‌كى پێویستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
فره‌چه‌شنكردنى ئابوورى، بوونى ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووریى به‌رده‌وام، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.




