٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى سه‌عد خالید ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەعد خالید، جێگری سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سەعد خالید، جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانم پێگەیشت. سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی‌ و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

خوالێخۆشبوو سەعد خالید مرۆڤێکی خاکەڕای پاک و دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو، تەمەنێکی زۆری بە پێشمەرگایەتی و تێکۆشان لەپێناو دۆزی گەلەکەیدا بەسەر برد. کاتێک لەگەڵ ئێمە وەزیر بوو، نموونەی کەسێکی کارامە بوو کە ھەموو ئەرک و کارەکانی بە ھەستێکی بەرزی بەرپرسیاریەتی و بە گیانێکی نیشتمانی و کوردستانییانە،‌ جێبەجێ دەکرد.

گیانی شاد و یادی‌ بە خێر بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٩/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار