٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٥ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێ دەکات.

ئەنجومەنی وەزیران دواپێشھاتی ھەردوو دۆسیەی داھاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیەی ڕۆژی ٩ی ٩ی ٢٠٢٥ ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکات.

ھەروەھا، کۆنووسی ھاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢ی ٩ی ٢٠٢٥، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەکردنی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧ دەخرێتە ڕوو.

ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانکاریی پێشینە و قەرزەکانی تایبەت بە (خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێکردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.

لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی وەزارەتی دارایی بۆ یەکخستنی ڕێکار و ڕێنماییەکانی باج و ڕێژەکانیان، لەنێوان دامەزراوەکانی باج لە ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار