وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بڵاو دەكاتەوە

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمشەو سێشەممە ئەنجامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردەوە: ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی دەکەینەوە لە ئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی ھەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر ھەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
وەزارەتی پەروەردە داوای لە قوتابییان کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
ھەروەھا وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە رێککەوتی ١٠-٩-٢٠٢٥ پەڵپ (اعتراچ) دەست پێدەکات و تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥-٩-٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت. جەختیشی کردەوە کە قوتابیان دڵنیا دەکەنەوە بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەن.
لە کۆتاییدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر ١١ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە، ببینێت.




