٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساسان عەونی مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قورسی هەولێری بە یەکجاری ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکیی کێشەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی 262 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی لە ڕۆژێکدا دەبێت و ئاوەکەش بۆ فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلوول، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروستکردنی ئاوەڕۆی داخراو، مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قورسی لە شاری هەولێری بە یەکجاری ڕاگەیاند.

وەزیری شارەوانی گوتی، "پڕۆژەکە لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت".

پڕۆژەکە چەند قۆناغێکی گرینگ لەخۆدەگرێت، لەوانە:

• دروستکردنی سیستەمێکی ئاوەڕۆی داخراو.

• پاڵاوتنی 262 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورس لە ڕۆژێکدا.

• دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پاڵێوراو بۆ فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی و ئاودێری.

• پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتیی هاووڵاتیان.

وەزیری شارەوانی جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەکە بە توانای کۆمپانیا ناوخۆییەکان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەتی ناوخۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار