پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر (ڕاست نووری شاوەیس)

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس، خوالێخۆشبوو (ڕاست نووری شاوەیس) دهڵێ، بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (ڕاست نووری شاوەیس) دهكهین.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر(ڕاست نووری شاوەیس)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس، خوالێخۆشبوو(ڕاست نووری شاوەیس)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هەڤاڵ و هاوکارانی دەکەین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ناسراو و کادیر و سیاسەتمەدارێکی دڵسۆز بوو، لە قۆناخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیماندا ڕۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و کەسایەتییەکی دیار و نیشتیمانپەروەر بوو.
دوای ڕاپەڕینی گەلەکەمان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەی دیاری هەبووە و لە کار و لێپرسراویەتی حزبی و حکوومی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕۆڵی خۆی بینیوە، لەوانە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و باڵیۆزی عیراق بووە لە وڵاتانی تونس و مەغریب و پرتوگال.
دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (ڕاست نووری شاوەیس) لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۷ی ئەیلوولی ٢٠٢٥




