بڵند ئیسماعیل بۆ KDP: یادی شۆڕشی ئه‌یلوول و داستانی خواكوڕك پێكه‌وه دەكه‌ینه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌فته‌ی داهاتوو یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و داستانی به‌ناوبانگی خواكوڕك له سۆران ده‌كرێته‌وه و ده‌شڵێ، داستانی خواكوڕك زۆر شتی یه‌كلا كرده‌وه.
بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 10ی پارتی، تایبەت بە یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و داستانی به‌ناوبانگی خواكوڕك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "داستانی خواكوڕك یه‌كێكه له‌و داستان و نه‌به‌ردیانه‌ی كه هه‌تاهه‌تایه گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كات، چونكه داستانی خواكوڕک له كاتێكدا ڕووی دا شه‌ڕی ئێران - عێراق وه‌ستابوو و خه‌ڵكێك پێی وابوو ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات بوه‌ستێت، شتێك نامێنێ به‌ناوی شۆڕشی كوردییەوە، به‌ڵام داستانی خواكوڕك په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه و زۆر شتی دیكه‌ش لادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران - عێراق وه‌ستابوو، كه‌چی گه‌وره‌ترین به‌رگری له خواكوڕك كرا.
به‌رپرسی لقی 10ی پارتی ده‌شڵێت، سه‌رۆك بارزانی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی داستانی خواکوڕکی ده‌كرد و به درێژایی ڕۆژانی شه‌ڕ سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها وتارێكی میژوویی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشكه‌ش كرا و تێیدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به ڕووداوگه‌لێك كرد، یه‌كێك له‌وانه فه‌رمووی، ڕه‌وشه‌كه به لایه‌كدا ده‌شكێته‌وه و گۆڕانكاری رووده‌دات، هێنده‌ی نه‌برد دوای دوو ساڵ گۆڕانكاری له عێراق و ناوچه‌كه‌دا رووی دا.
بڵند ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، ئێمه به سه‌ربه‌رزییه‌وه یادی ئه‌و داستانه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له یادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌ردوو یادی داستانی به‌ناوبانگی خواكوڕك و به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلوول پێكه‌وه بكه‌ینه‌وه و رێوڕه‌سمێكی شایسته به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
قائید میرۆ




