ناوچەی پارتی پاڵپشتیی خۆیان بۆ کاندیدە کوردەکانی میونشن دەربڕی

میونشن-KDP.info- لە سەنتەری شاری میونشن گلادباغ، شاندێكی لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرفی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشدارییان لە ئاهەنگێکی جەماوەریی بەرفراواندا کرد، کە بۆ پاڵپشتی لەو کاندیدە کوردانە ڕێکخرابوو کە خۆیان بۆ ئەنجوومەنی پەنابەرانی شاری میونشن گلادباغ هەڵبژاردووە.
بە سەرپەرشتیی گەشاو جەواد، کارگێڕی لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرف و بە یاوەریی هەڤاڵ هیوا موحسین، بەرپرسی ڕێکخراوی میونشن گلادباغ، شاندەکە بەشدارییان لە ئاهەنگێکی جەماوەریی بەرفراواندا کرد کە بۆ پاڵپشتی لەو کاندیدە کوردانە ڕێکخرابوو کە خۆیان بۆ ئەنجوومەنی پەنابەرانی شاری میونشن گلادباغ هەڵبژاردووە.
شاندی لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرفی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ کاندیدە کوردەکان دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.





