٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاقیکردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێری لە زاخۆ دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- تاقیکردنەوەی گوشاری بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە زاخۆ دەکرێت و بڕیارە مانگی داهاتوو پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ بکرێت.

هاووڵاتیان لە ناوەندی شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستیان بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای بەردەوام گەیشتووە، ئێستا پڕۆژەکە لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان فراوان دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای زاخۆ ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی گوشاری لەسەر تۆڕی کارەبای زاخۆ دەکرێت، تاقیکردنەوەکە هەوڵێكە بۆ دیاریکردنی کەموکوڕییەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لە زاخۆ، بۆیە ماوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی کارەبا دەبێت و تەنیا لە دۆخە نەخوازراوەکاندا دەپچڕێت.

ئەم هەوڵە بۆ ڕێکخستنی تۆڕەکانی کارەبا و نەهێشتنی ئاستنەگەکانی گواستنەوە و دابەشکردنییەتی، لە داهاتوو دا تەواوی زاخۆ دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ڕووناکی.

هەواڵی پەیوەندیدار