٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزەیی بۆ KDP: ئێستا به‌رهه‌می خۆ بەختکردنی پێشمەرگە لە پێناو نیشتیمان دەبینین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیھان بەرزە و ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ھاوکێشەی گۆڕی کە بووە ھۆی ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بکەن.

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆر بەرزە بەتایبەت لەلای وڵاتی فەڕەنسا و ئەوەی دوێنێ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگە لە پاریس، ڕوویدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەکاتی سەردانێکدا پێشنیازی ناوی پێشمەرگەمان بۆ ئەو شەقامە کرد، بۆیە کاتێک پێشنیازەکەمان به‌ سەرۆک بارزانی گەیاند و ئەویش باسی لەوەکرد لەکاتی جێبەجێکردنی ئێمەش ئامادە دەبین و ئەوەبوو کە بینرا ئامادەبوو، چونکە ھێزی پێشمەرگە خۆی بەختکرد لەپێناو نیشتیمان و بەرھەمەکەشی ئەمڕۆ دەبینین، چونکە پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش ھاوکێشەی گۆڕی ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری وڵاتان پشتگیری خۆیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دووپات بکەنەوە.

دزەیی گوتیشی، "سەرۆکانی پێشووی فەڕەنسا بەردەوام ھەوڵیانداوە پەیوەندیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت و دوای کۆڕەوەکەی ١٩٩١یش فەڕەنسا لە ھەموو ڕووێكه‌وه‌ ھاوکاری بۆ گەلی کوردستان دووپاتکردەوە، ھەر بۆیە لە مەڕاسیمی دوێنێش ژمارەیەک پێشمەرگە كه‌ بەشێکی جەستیان لەشەڕی داعش بەخشیووە بەشداربوون، هاوکات لە ١٣-١٢-٢٠٢٣ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە ھەولێر کردوو تێیدا ھاتووە، ھاوپێچ لەگەڵ نامەیەکی تایبەتماندا بەناوی خۆم و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەڕێزتان دەنێرین کە ئاراستەی خاتوو (anne hidalgo) سەرۆکی شارەوانی پاریس کراوە بە مەبەستی داواکردنی ناونانی شوێنێک (شەقامێكی گشتی یان چوار ڕیان یان ،ھتد..)بەناوی پێشمەرگە بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵ و قارەمانیەتی پێشمەرگەکانی کوردستان لەشکاندنی تیرۆرستانی داعش و بەرگریکردنیان لەبری جیھان کە وەکو قەلغانێکی پۆڵاین بەرامبەر بەتیرۆرستان وه‌ستان.

دوێنێ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادرا، ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ پاریس و ناونانی پارکێک بە ناوی پێشمەرگە دەربڕی.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار