مامۆستایانی زانكۆ بۆ KDP: ئه‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی داون له مه‌حاڵ ده‌چوون

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایانی زانكۆ ڕایدەگەیەنن، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌كه بووژاندنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كان هه‌زاران پڕۆژه‌ی ستراتیژیى ئه‌نجام دراون. ده‌شڵێن، له بواره‌كانی ڕێگه‌وبان و ئاو و كاره‌با هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه.
پڕۆفیسۆر د. عومه‌ر حه‌سه‌ن، پسپۆڕی پلانڕێژی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان و مامۆستاى زانكۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه خواست له‌سه‌ر ئاو ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادبووندایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیو‌یه‌تی ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی سه‌رجه‌م شاره سه‌ره‌كییه‌كان دابین بكات، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه جگه له پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان.
د. عومه‌ر هەروەها گوتیشی، كابینه‌ی نۆیەم دوربینانه و لێزانانه كاری له بواری په‌ره‌پێدانی دابینكردنی ده‌رامه‌تی ئاو كردووه، ئه‌وه‌ش یه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجی شه‌شه‌م له ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵی 2015 دایڕشتووه كه به SDGs 17، ده‌ناسرێت، ئامانجی شه‌شه‌م كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له دابینكردنی ئاوی پاك و ته‌ندروست بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووان له هه‌موو جیهان تا ساڵی 2023.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆى سۆران زیاتر گوتی، یه‌كێكی دیكه له كاره پڕبایه‌خه‌كانی كابینه‌ى نۆ ئه‌نجامی داوه، ڕێگریكردنه له به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی و پاراستنی ئه‌و ده‌رامه‌ته سرووشتییه، كه خۆى له داخستنی سه‌دان بیری ئاو ده‌بینێته‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو سوودی لێ ببینن، گومانى تێدا نییه ئه‌و ده‌رامه‌ته به ته‌واوی ڕووبه‌رووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی به ده‌یان مه‌تر ڕووی له دابه‌زین كردووه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داون، له مه‌حاڵ ده‌چوون، چونكه حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی نه‌ك ته‌نیا ته‌مویلی پڕۆژه‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵكوو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی ڕاگرتووه و چه‌ندین به‌ربه‌ستیشی بۆ دروست كردوون.
پسپۆڕه‌كه‌ی پلانڕێژی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ئەوەش دەخاتە ڕوو، به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به دوورگه‌یه‌كی ئارام ده‌چێت له عێراقدا، چونكه له ئێستادا دانیشتووانی زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و كۆچكردنه‌ش نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویسته له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروو به تایبه‌ت نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، بۆیه به دوور نازانرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆچێكی ژینگه‌یی فراوان له پارێزگاكانی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات.
د. چیمه‌ن بابه‌كر، مامۆستا له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڵبژاردووه، به ئامانجی پێشكه‌وتنی كوردستان و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان. گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌یه چاكسازی كلیلی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه و ده‌توانرێ وه‌كو بنه‌مایه‌ك دابنرێت بۆ به‌هێزكردنی شه‌رعییه‌تی سیاسی و حوكمڕانییه‌كی باش.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كابینه‌ی نۆیەم به چڕی كاری بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان كرد و مكوڕ بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌رتێك نابێت په‌راوێز بخرێت به‌تایبه‌ت ڕێگه‌وبان، بۆ نموونه له پارێزگای هه‌ولێر، به ته‌واوی قه‌زا و ناحییه‌كانییه‌وه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، 1104 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به گوژمه‌ی 4 تریلیۆن و 983 ملیار و 745 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون، له‌و ژماره‌یه 316 پڕۆژه‌یان تایبه‌ت بوون به ڕێگه‌وبان. هه‌رچی سه‌باره‌ت به پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه، 644 پڕۆژه به گوژمه‌ی 2 تریلیۆن و 839 ملیار و 349 ملیۆن دینار له بواره جیاجیاكاندا جێبه‌جێ كراون، له‌و ژماره‌یه 131 پڕۆژه بوون به ڕێگه‌وبان. له سنووری پارێزگای دهۆكیش 617 پرۆژه به گوژمه‌ی 2 ترلیۆن و 210 ملیار و 696 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون كه 212 پڕۆژه‌یان له بواری ڕێگه‌وباندا بووه.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتی، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له به‌رده‌ستمدایه، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان 160 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به گوژمه‌ی 604 ملیار و 712 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون. له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین 200 پڕۆژه‌ی جیاجیا به گوژمه‌ی 445 ملیار و 635 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون. له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش 338 پڕۆژه به گوژمه‌ی 460 ملیار و 450 ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراون. هه‌رچی سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به گوژمه‌ی 394 ملیار و 298 ملیۆن دینار 138 پڕۆژه له بواره جیاجیاكاندا جێبه‌جێ كراون.
چیمه‌ن بابه‌كر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی گرینگه له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بێ جیاوازی گرتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته پێش كابینه‌ی نۆیەم، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له به‌هێزكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئه‌رشه‌د سدیق، پسپۆڕی بواری ژمێریاری و مامۆستای زانكۆ، له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی وه‌كو یه‌كێك له پڕۆژه گرینگه‌كانى حكوومه‌تی هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، گه‌یاندنی كاره‌بای 24 كاتژمێری به ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له پڕۆژه گرینگه‌كان و له‌سه‌ر ستاندارده جیهانییه‌كان به خێراییه‌كی زۆر جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، گرینگیی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌وه‌دایه، هاووڵاتیان ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا مه‌به‌ستیان بێت ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه به‌كاربێنن كه پێویستیانه، به‌ڵام ئه‌مه له كاره‌بای مۆلیده سنووردار بوو.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر، باسی له سوودێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی ڕووناكی كرد و گوتی، پڕۆژه‌كه ڕێگیریكردنه له زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی مێگاواتی كاره‌با له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه كوژاندنه‌وه‌ی هه‌زاران مۆلیده كه كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و ته‌ندروستیی هاووڵاتیان هه‌بووه.
ئه‌رشه‌د سدیق پێشیوایه، له ڕووی خه‌رجییه‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری بكه‌ن، مانگانه بڕێك پاره‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌رجیی كاره‌بایان زۆر كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به پێش جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.
عه‌لی بانیشاری




