٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەداری پانزدەی پاریس: پێشمەرگە جەنگی بۆ ئازادی مرۆڤایەتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

فەڕنسا-KDP.info- شارەداری پانزدەی پاریس، ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش بەرگرییەکی بەهێزیان تۆمارکرد و بوونەتە سیمبوڵ.

فیلیپ گوژۆن، شارەداری پانزدەی پاریس، ئەمڕۆ هەینی، 5ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی خۆمان بۆ پێشمەرگە، ئەم کارەی دەیکەین وەفادارییە بۆ خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە، بەم ناو لێنانە ڕێز لە قوربانییدانی پێشمەرگە دەگرین، چونکە ئەوان جەنگیان کرد بۆ ئازادی مرۆڤایەتی.

فیلیپ گوژۆن گوتی، "کاتێک ڕژێمی بەعس ویستی کورد لەناو ببات، هێزەکانی پێشمەرگە بەرگرییەکی بەهێزیان کرد.

گوتیشی، "پێشمەرگە بەرگری لە کلتوور و ناسنامەی خۆی کرد، ئەوان تێک نەشکان، بەڵکوو خۆیان دروستکردووە، بوونە سیمبوڵی کوردستان، هەروەها لەکاتی شەڕی دژ بە داعش مێژوویان تۆمارکرد و هەزاران قوربیانییان دا و ئێزدییەکانیان پاراست.

شارەداری پانزدەی پاریس ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش بەرگرییان کرد و نابێت لەیادیان بکەین، هەروەها سەرۆک بارزانی نوێنەرایەتیی کورد دەکات لە کوردستان.

فیلیپ گوژۆن جەختی لەوە کردەوە، "لەناو ئەم پارکە پابەندی خۆمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتدەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار