٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ و مێژووییە

سەرچاوە: KDP.info

فەڕنسا-KDP.info- سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی پێناسە کرد. هەروەها گوتی: پەیوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسا مێژووییە.

پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە نێو باڵەخانەی شارەوانیی پاریس، ڕایگەیاند، "زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی پاریسم کردووە و سوپاسی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکە دەکەم.

لە بارەی لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە و کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پاریس، سەرۆک بارزانی گوتی، "ئەمە کارێکی زۆر گرنگ و مێژووییە، نیشاندەری ئەوەیە کە پەیوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسا مێژووییە و بەردەوامی بەو پەیوەندیییانە دەدەین.

سەرۆک بارزانی گوتیشی، "ناونانی شەقامێک لە پاریس بە ناوی پێشمەرگە، بەڵگەیەکی گەورەیە لەسەر گرنگیدانی فەرەنسا بە گەلی کورد.

سەرۆک بارزانی گوتیشی، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ و مێژووییە و پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەم ڕێوڕەسم و ڕۆژە پیرۆزە.

لای خۆیەوە ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس گوتی، "زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ توانیومە جارێکی دیکە پێشوازی لە سەرۆک بارزانی بکەم، ئەمە بۆ من زۆر تایبەتە. سەرەڕای ئەوەش پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ پەیمانگای کورد لە پاریسدا هەیە."

هەواڵی پەیوەندیدار