دۆلەمەری زانیاری نوێ له بارهی سهردانهكهی سهرۆك و كردنهوهی شهقامی پێشمهرگه بۆ KDP دهخاتهڕوو

فەڕنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕنسا دهڵێت، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە پاریس شەقامێک بەناوی پێشمەرگە لەپارکێکی گرینگ دەکرێتەوە و ناوی پێشمەرگە دەچێتە سەر نەخشەی شاری پاریس بۆ ھەتا ھەتایە.
عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرنسا، تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە پاریس شەقامێک لە ناوپارکێکی گرینگی پاریس دەکرێتەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و چەندین بەرپرس و ڕەوەندی کورد و ناوی پێشمەرگە دەکەوێتە سەر نەخشەی شاری پاریس بۆ تاھەتایە، پەیوەندی و دۆستایەتی ھەرێمی كوردستان و فەڕەنساش دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕنسا گوتیشی، "ئەو شەقامە بەناوی پێشمەرگە بەدەستی سەرۆک بارزانی دەکرێتەوە، کە سەرۆک بارزانی خۆی لە ساڵی ١٩٦١وە پێشمەرگەیە، ئەوەش شانازییە بۆ ھەموو گەلی کورد، کە فەڕەنسا وڵاتێکی گەورەی جیھانە و ڕێز لە پێشمەرگە دەگرێت و دوای مەراسیمەکەش سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و وەزیری دەرەوی فەڕەنسا ئەنجام دەدات.
بڵند ئیبراھیم




