٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حەیدەر ئیلیاس) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەیدەر ئیلیاس)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەیدەر ئیلیاس)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەیدەر ئیلیاس)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی ئەیلوولی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار