٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سیاسەتمەدار فەخری کەریم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و ھونەریی مەدا کۆبوونەوە، ھەردوولا دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیان لەسەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەخری کەریم، سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و ھونەریی مەدا کرد.

لە میانەی دیداری نێوانیاندا، دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدڕاڵی ھەرێم و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار