هەفتەی داهاتوو كارەبای كۆیەش دەكرێتە 24 كاتژمێری

ھەولێر-KDP.info- لە هەفتەی داهاتوودا كارەبای كۆیە دەكرێتە 24 كاتژمێر، بەمەیش تەواوی شار و شارۆچكەكانی سەربە پارێزگای هەولێر، دەبن بە خاوەن كارەبای 24 سەعاتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممه، تیمی پڕۆژەی رووناكی، ڕایگەیاند، كاركردن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی كۆیە سوود لە پڕۆژەی رووناكی وەربگرن بەردەوامە.
تیمی پڕۆژەی رووناكی زیاتر گوتی، لە رۆژی شەممهوە كارەكانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ شارۆچكەی كۆیەش دەست پێ دەكات، ئەوانیش دەتوانن هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی تر سوود لەو پڕۆژە وەربگرن.
قەزای كۆیه لە پێنج شارەدێ (شۆڕش، سكتان ، ئاشتی ، سێگردكان و تەقتەق) پێكدێت.




