په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یۆ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێك بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ی خواره‌وه دەقی پەیامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستانه:
له یادی پیرۆزی له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ئه‌م یاده خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌مووان.
له خوای مه‌زن داواکارین له یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌یامى ئاشتیخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى، له هه‌مووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4




