٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،    پەیامێك بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاو دەكاتەوە و تێیدا هیواداره‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خودای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.

هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.

یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/9/4

هەواڵی پەیوەندیدار