٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٩-٢٠٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بەڕێز پاتریک دۆرێل، پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و دەربارەی دۆخی گشتی و ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەیوەنییەکانی ھەولێر - بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردوولا پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە گرنگ ھەڵسەنگاند و داکۆکییان لە فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەشی نێوانیان کردەوە، ھەر لەمبارەیەوە باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

ھەڵبژاردنی گشتیی داھاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار