سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پهیوهندییهكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتیى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت، دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.




