سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2ی 9ی 2025، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.




