سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى توركى جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز باڵیۆز عه‌لى ڕزا گوینه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شیان له بواره جیاكاندا، كرده‌وه.
دۆخى ئه‌منیى ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.




