٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی بۆ KDP دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی ھەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەکار دەبن.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەداخەوە ئەمساڵ یەکەم ساڵە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دواکەوت بەھۆی ئەوەی بوودجە و میلاکی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراندن و خشتەکانی بوودجە و ھەوڵدان بۆ وەرگرتنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراندن نیە، کە ئێمەش مافی خۆمان ھەیە لە ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، بەڵام ھەر خەریکین و تا ئێستاش نەیانکردووە.

وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات، بە سوپاسەوە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران زنجیرەی دامەزراندنی پزیشکانی ڕاگەیاند، واتا تەنھا دامەزراندن نیە بەڵکو دەبنە خاوەن کاری خۆیان و ڕاھێنانە بۆ پزیشکانی داھاتوو بەتایبەت ئەو خولەی نیشتەجێی خولاو ڕانەوەستێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی، دەرچووانی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە ئەنجوومەنی ڕاژەش ھەموو ڕێکاری تەواو بووە و فەرمانی دامەزراندنیان ھەیە و لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا لە ڕۆژانی داھاتوو دەست بەکار دەکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار