وەزیری ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی ئیمارات كرد

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، شاندی دەوڵەتی ئیمارات بەسەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و بەیاوەری شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات گەیشتنە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.




