٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی (زانا عەبدولمتەڵیب مالومەیی)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ی ماڵباتی بەڕێز (زانا عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی) ده‌كات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:                                                  

بۆ بەڕێز (زانا عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۱ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار