ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە پیرۆز دەکات

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (۱۲) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی کازیوە)، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە کرد.
دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە.
بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە
بە بۆنەی (۱۲) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی کازیوە) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دا بن.
ڕادیۆی کازیوە لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی ھاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
لەم دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین و، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی ئابی ۲۰۲٥




