٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئایا توركیا بەرەو ئاشتی دەروات؟

سەرچاوە: KDP.info

مەمدووح بایراقدائوغڵۆ

كات كاتی هەڵخەڵەتاندنی خۆمان و رای گشتی توركیا نییە، ئێمە بۆ خۆمان و هەر هەمووی دونیا دەزانێت كە بەدەپە باڵی سیاسی و یاسایی پەكەكەیە، هەر بۆیە لە جیاتی ئەندامانی پەكەكە، پارلەمانتار و ئەندامانی بەدەپە سەردانی ئوجەلان لە ئیمراڵی دەكەن و پەیوەندییەكانی نێوان ئوجەلان و پەكەكەیش لە رێگای ئەم پارلەمانتارانەوە ساز دەكرن.

هەر بۆیە پێویستە كاتێك كە هاوسەرۆكەكانی بەدەپە یا پارلەمانتارێكی بەدەپە لێدوانێك دەداتە كاناڵە جیاجیاكانی راگەیاندن یا خۆ لە سەر ناوی پەكەكە قسەیەك دەكات، ئێمە دەبێت ئەو لێدوان و وتانە بە جدی وەربگرن.

لێرەدا دەمەوێ باسی لێدوانێكی هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری بكەم. ئەم وتانە وتەی سەلاحەدین دەمیرتاش نین بەڵكو وتەی موراد قەرەیڵانن.

سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بۆ پێشەوە بردنی قۆناخی چارەسەری گەرەنتی پێویستی یاسایی نییە، لە نێو كۆمەڵگەدا كێشە مەشرووعیەت هەیە، بە هۆی ئەوەیەوە كە جەهەپە پشتگیری لەم قۆناخە ناكات، پارلەمانی توركیا ناتوانێت رۆلێكی چالاك بگێڕێت.

راستی چی بێت هەر راستە و گرنگ نییە كە باسی دەكات، بەڵكو گرنگ راست بوونە. كاتێك كە كەسێك باسی راستییەك بكات و من بڵێم چوونكە كەیفم بەو كەسە نایت ئەوا كەیفم بەو راستییانە كە لە لایەن ئەو كەسەوە ئاشكرا دەكرن نائێت. راستی لە لایەن چە كەسێكەوە ئاشكرا بكرێت هەر راستییە و هیچ لە بایەخی كەم نابێتەوە. هەر بۆیە كاتێك كە دەبینم ئەندامێكی پەكەكە باسی راستییەكان دەكات منیش ناتوانم باسی هەمان راستی نەكەم و نكۆڵی لێ بكەم.

جارێكیان پرسیاریان كردووە كە بۆ چی كاتێك كە لە كۆبوونەوەكەدا ئیدریس ( باسی وەزیری ناوخۆی پێشووی توركیا دەكات) چیرۆكەكانی دەگێڕایەوە تۆ دەستت بە پێكەنین نەكرد؟ ناوبراو لە وەڵامدا وتوویەتی: من كەیفم بە ئیدریس نائیت بەڵام كە چوومەوە ماڵەوە دەكەنم. مەبەستم لە گێڕانەوەی ئەم شتە ئەوەیە كە هەست بە هەستیار بوونی كاتەكە بكەین و بە هۆی ئەوەیەوە كە رەقمان لە كەسێك یا خۆ رەقمان لە پارتییەكی سیاسییە راستییەكان بشارینەوە و دانیان پێدا نەنین.

من وەكو نووسەرێكی تورك لێرەدا نە جارێك بەڵكو بە میلیون جار دووبارە دەكەمەوە كە ئەگەر بریار بێت ئەم قۆناخە سەربكەوێت و ئاشتی و ئاشتەوایی بە سەر توركیادا باڵ بكێشێت ئەوا من ئامادەم كە گیانی خۆم لە پێ ناو ئاشتیدا فەدا بكەم چوونكە ئەوەندە كە ژیانم نەكردووە دەمەوێ بژیم. بەڵام ئەگەر بریار بێت لە پێناو رۆیشتن بەرەو ئاشتی شەڕێكی قورستر لە شەڕی رابردوو دەست پێبكات ئەوا ئەگەر هۆكارەكانیش خانەوادەكەی خۆدی من بن هەتا هەتایە لە دژی ئەوان دەست بە شەڕ دەكەم و رووبەروویان دەبمەوە.

من زۆر رەقم لە پەكەكەیە، بەڵام دەزانم كە بەبێ پەكەكە ئاشتی بە سەر توركیادا باڵ ناكێشێت، بۆیە ناتوانم بڵێم بە هۆی ئەوەیەوە كە رەقم لە پەكەكەیە حەزم لە ئاشتی و ئاشتەوایی نییە، من ناچارم بۆ سەپاندنی ئاشتی لەم وڵاتەدا واز لە رەق و كینی خۆم لە بەرامبەر پەكەكە بهێنم، چوونكە دەزانم كە ئاشتی تەنیا بە قەبووڵ كردنی داواكارییەكانی یەك لایەن نابێت، دەبێت داواكارییەكانی هەر دوو لایەن جێبەجێ بكرن.

لەم روویەوە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە سەرەتای دەست پێكردنی ئەم قۆناخەدا وتی: من بریارم داوە كە ئەم پرسە چارەسەر بكەم و ئەگەر بزانم دەسەڵاتم لە دەست دەچێت ئەم پرسە هەر چارەسەر دەكەم و ئەگەر ژەهریش بێت دەینوشم.

ئەم وتانەی سەرۆك وەزیر سەمیمیەت و جدیەتی سەرۆك وەزیر بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد ئاشكرا دەكەن بۆیە من وەكو یەكەم كەس بە دڵ پشتگیری ئەم وتانەم كرد و ئامادەم بۆ سەپاندنی ئاشتی لە توركیا گیانی خۆم فەدا بكەن.

ئەگەر بریارە كە كێشەكە بە دیالوگ و گفتووگۆ چارەسەر بكرێت ئەوا پێویستە نەتەنیا ئەردۆغان بەڵكو پەكەكەیش ئەم ژەهرە بنوشێت چوونكە پرسی كورد بە هەوڵدان و هەنگاوی یەك لایەنە چارەسەر ناكرێت و پێویستی بە هەنگاو و هەوڵدانی دوو لایەنە هەیە.

بەڵام بەداخەوە كاتێك كە سەیری لێدوان و نووسینەكانی راوێژكار و دارودەستەكەی سەرۆك وەزیر دەكەم دەبینم كە هیچ یەكێكیان نەتەنیا ئامادە نین كە ئەم ژەهرە بنوشن بەڵكۆ بە مەنتێقی رۆحم لە بەهەشت و دەستم لە گونا هەڵسووكەوت دەكەن.

نابێت بەمجۆرە بێت، چوونكە ئەگەر دووبارە شەڕ دەست پێبكاتەوە ئەوا خوێن رشتن و گیان لە دەستدان كەس ناناسێت و رەحم بە كەس ناكات.

كەس بۆ رەزا و خاتری كەسێك، ئامادە نییە كەسێكی دیكە بكوژێت و هیچ كەسیش ئامادە نییە كە گیانی خۆی بۆ رەزا و خاتری كەسێكی دیكە قەدا بكات.

سەرچاوە: ئوڵای

هەواڵی پەیوەندیدار