٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 8/31 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا،  شاندەکە دوایین  ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو  و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.

کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار